راوێژكارێكی سیاسی له رێگه‌ی وێستگه‌نیوزه‌وه داوا له زه‌یدی ده‌كات راگه‌یاندنی عێراق له‌ده‌ست مافیاكان رزگاری بكات
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح –
راوێژكارێكی سیاسی و ستراتیژی عێراقی رایگه‌یاند كه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌لایه‌ن مافیاكانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و پێویسته پاكبرێته‌وه.
سه‌میر عوبێد، راوێژكاری سیاسی و ستراتیژی عێراقی به وێستگه‌نیوزی وت كه "به ملیاران دینار بۆ پێشكه‌وتنی راگه‌یاندنی عێراقی خه‌رج كراوه به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌وتنی كه‌چی به‌هۆی مافیا و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان به‌رسه‌ردا گرتووه هه‌ر ده‌گه‌ڕێته دواوه".
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و مافیایانه‌وه راگه‌یاندن له عێراق غه‌رقی گه‌نده‌ڵی و حزبایه‌تی و گێچه‌ڵی سێكسی بووه و ده‌بێت ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌یان ملیۆن دۆلاره بكات كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشكه‌شی راگه‌یاندنی عێراقی كرد به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌وتنی".
ئه‌و راوێژكاره له رێگه‌ی وێستگه‌نیوزه‌وه داوای له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد "راگه‌یاندنی عێراق پاكبكاته‌وه و رزگاری بكات له هه‌ژمونی پیاوه‌كانی عوده‌ی سه‌دام حسێن و هه‌ژمونی چه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و ئامڕازه‌كانی تایه‌فی و حزبی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و گێچه‌ڵی سێكسی له داموده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی راستییه‌كان و زانیارییه گرنگه‌كان بدركێنێت رووبه‌ڕووی ده‌ستگیركردن ده‌بێته‌وه و راگه‌یاندنی ئازاد له عێراقدا به سكاڵاكردن له‌سه‌ری و پیلان و هه‌ڕه‌شه و ده‌مكوتكردن ته‌نراوه".
PM:11:55:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت