ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی زه‌یدی و ئه‌ردۆغان راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌رۆكایه‌تی وتوێژه هاوبه‌شه به‌رفراوانه‌كانی نێوان هه‌ردوولایان كرد، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.
*له وتوێژه‌كاندا كۆمه‌ڵێك پرسی جێی بایه‌خدانی هه‌ردوولایان خسته‌ڕوو، له‌وانه ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی، جگه له دۆسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كه‌رته‌كانی نه‌وت و ئاو و وزه و ئاسایش و بازرگانی و گواستنه‌وه وو په‌روه‌رده‌وه.
*هه‌روه‌ها باس له به‌هێزكردنی هاریكاری و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا، ئه‌مه جگه له ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ی ئاو.
*سه‌رۆك وه‌زیران پێزانینی خۆی بۆ ئه‌ردۆغان و كۆماری توركیا ده‌ربڕی بۆ پێشوازی گه‌رم و میواندارییان.
*زه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه عێراق و توركیا هاوبه‌شن له جوگرافیا و شارستانییه‌ت.
*حكومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات هاوبه‌شییه‌كی ئابووری كاریگه‌ر له بواره جیاوازه‌كانی ئابووری و گه‌شه‌پێدان دابمه‌زرێنێت.
*سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پابه‌ندبوونی حكومه‌تی دووپاتكرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی، كه ده‌بێته ڕێڕه‌وێكی ئابووری گرنگ بۆ هه‌ردوو وڵات.
*خواستی حكومه‌تی دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كان به‌شداری بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له عێراق.
*لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی توركیا به‌خێرهاتنی زه‌یدی و شاندی یاوه‌ری كرد و جه‌ختی له په‌ره‌سه‌ندنی خواستی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش بۆ هاوكاری له هه‌موو بواره‌كان و پابه‌ندبوون به په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرده‌وه.
*جه‌ختی له ئاماده‌یی توركیا كرده‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق له بواری فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان.
*ئاماده‌یی كۆمپانیا توركییه‌كانی ده‌ربڕی بۆ كاركردن و وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جیاجیاكانی گه‌شه‌پێدان له عێراق.
PM:08:47:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت