وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بۆ وێستگەنیوز: عەلی زەیدی سبەینێ سەردانی توركیا دەكات
وێستگەنیوز- محەمەد فاتیح
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، سبەینێ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا، وتەبێژی حکومەتیش وردەکاری دۆسیەکان و ئامانجی سەردانەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی تەمووزی 2026 حوسێن ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ وێستگەنیوز رایگەیاند: سبەینێ عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا دەکات و لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، بە گرنگییەوە باس لە پڕۆژەی ستراتیژی رێگای گەشەسەندنی نێوان عێراق و تورکیا دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەش کرد، پێدەچێت پڕۆژەکە لە دوای ئەم سەردانە، جموجۆڵی تازە و هەنگاوی کردەیی خێراتر بەخۆیەوە ببینێت.
لەلایەکی دیکەوە، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سبەینێ سێشەممە سەردانی تورکیا دەکات.
وتەبێژی حکومەت باسی لەوەش کردووە، لە ئەنقەرە تاوتوێی چەندین دۆسیەی گرنگ و هاوکاری ستراتیژی دەکرێت، لەوانە بوارەکانی (ئابووری، بازرگانی، وەبەرهێنان، ئەمنی و سەربازی)، هەروەها پڕۆژەی رێگای گەشەسەندن یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات.
PM:06:36:27/07/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت