ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ڕاگەیاند


وێستگەنیوز-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتووی ڕاگەیاند.

بەپێی کارنامەکە، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ 10 پڕۆژەیاسای جیاواز دەکات و پرسی قەیرانی کارەبا دەخاتە ناو هۆڵی کۆبوونەوەکانەوە.

بڕیارە لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ 8 پڕۆژەیاسا ئەنجام بدرێت، کە گرنگترینیان برییتین لە:

وردبینیکردن لەو تانانەی لەسەر دروستیی ئەندامێتی چەند پەرلەمانتارێک پێشکەش کراون.

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ژمێرەی کۆتایی ساڵانی دارایی 2012 تاوەکو 2015.

خوێندنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، یاسای سندوقی قەرزی کشتوکاڵی، و یاسای دادنووسان.

تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای نوێی کار.

تەوەری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە:

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی تەرخان کردووە بۆ میوانداریکردنی وەزیری کارەبای فیدڕاڵ و تیمی پێشکەوتووی وەزارەتەکە.

ئامانجی ئەم میوانداریکردنە لێپرسینەوە و گفتوگۆیە لەسەر هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو قەیرانەی کە بەرۆکی هاووڵاتیانی گرتووە.

لە کۆتایی کارنامەکەدا، پەرلەمان بڕگەیەکی بۆ "گفتوگۆی گشتی تەرخان کردووە تاوەکو پەرلەمانتاران بتوانن سەرنج و داواکارییەکانیان لەسەر پرسە هەنووکەییەکان بخەنە ڕوو.


PM:05:54:23/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت