زه‌یدی گه‌یشته تاران
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 23ـی ته‌مموزی 2026 میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته تارانی پایته‌خت و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌ر له به‌رێككه‌وتنی، زه‌یدی له پلاتفۆڕمی (X) نووسی: "ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و تاران به‌ڕێده‌كه‌وین و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆده‌بینه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكردبوو كه "سه‌ردانه‌كه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر دۆسیه گرنگه هاوبه‌شه‌كان، هاوكاریی دوولایه‌نه و راوێژكردنه له‌باره‌ی پرسه ناوچه‌ییه‌كان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئامانجیان چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه "عێراق و ئێران به په‌یوه‌ندییه مێژوویی و شارستانییه‌كان، سنووری جوگرافی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت به‌رده‌وام بین له كاركردن به گیانی گفتوگۆ، هاوكاری و رێزی هاوبه‌ش؛ به شێوه‌یه‌ك كه په‌ره به گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و خۆشگوزه‌رانی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات بدات و به‌شداربێت له پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی".
PM:12:14:23/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت