وەزیری دارایی عێراق: ئەگەر هەرێم 120 ملیارەکە نەنێرێت مووچە بە لێبڕینەوە دەنێرین


وێستگەنیوز-

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، ناردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەستراوەتەوە بە ڕادەستکردنی 120 ملیار دینارەکە، هۆشداریش دەدات کە ئەگەر هەرێم ئەو بڕە پارەیە نەنێرێت، ئەوا بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەکەوە مووچە ڕەوانە دەکەن.


لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە کێشەی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەگەر هەرێم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت، مانگانە مووچە وەک خۆی ڕەوانە دەکەم، بە پێچەوانەشەوە ئەوا بە لێبڕینی ئەو 120 ملیار دینارەوە دەینێرم.

وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا تەنها یەک کێشە لەبەردەم هەرێمی کوردستاندایە ئەویش نەبوونی پارەی نەختینەیە.

سەبارەت بە چارەسەربوونی ئەم بابەتەش، فالح ساری ڕوونیکردەوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەست بکات و هاوکات وەزارەتی نەوتیش پشتڕاستی بکاتەوە کە هەناردەی نەوتی هەرێم بەردەوامە، ئەوا پرسی 120 ملیار دینارەکە بە تەواوی چارەسەر دەبێت و نابێتە کێشە.


PM:06:05:22/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو