غالب محەمەد چۆنێتی هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران بۆ وێستگەنیوز ئاشكرا دەكات


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتيح

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چۆنییەتی هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.


غالب محەمەد عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وەڵامی ئەوەی كەی هەڵمەتی داهاتووی دەستگیركردنی كەندەڵكاران لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەستپێدەكات بە وێستگەنیوزی وت، هەڵمەتی دەستگیركردنی كەندەڵكاران تاوەكو ئێستا هەر وەك خۆیەتی و دیاری نەكراوە كەیی و چۆن دەستپێدەكاتەوە.

وتیشی، "هەڵمەتەكان زۆر بە نهێنی دەكرێن چونكە نایانەوێت تۆمەتباران هەوڵی ئەوە بدەن ماڵ و سەروەت و سامانەكانیان بگوازنەوە بۆ شوێنێكی تر و یەكسەر دەست بەسەریدا بگرن".

باسی لەوەشكرد، "لەدوای گەڕانەوەی عەلی زەيدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئەمریكاوە بۆ وڵات وردە وردە بابەتەكان روون دەبێتەوە و دەزانین چی دەبێت و چی نابێت".

هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران لە عێراق بەردەوامە لە كاتێكدا نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی راسپارد تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێپیچینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران بكه‌ن.


PM:05:20:20/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو