خۆپیشاندەرانی نەجەف: حكومەتی قەندەهاری تیرۆریست لە حكومەتی عێراق باشترە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتيح
خەڵكی نەجەف توڕەیە و لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانیان حكومەتی ئەفغانستان لە حكومەتی عێراق بە باشتر دەزانن و داوا دەكەن بەرپرسە گەندەڵەكانى عێراق بە زیندوێتی بسوتێنرێن.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە، لە شاری نەجەف خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە دژ بە نەبوونی كارەبا و دەڵێن ئەگەر بە دەستمان بێت بەرپرسە گەندەڵەكانی عێراق بەدەستی خۆمان دەسوتێنین.
پێشیان وایە "پرسی كارەبا پرسێكی سیاسیە و بۆ پەردەپۆشكردنی دزیەكانیانە و لەكاتێكدا نەجەف پێشوازی لە ملیۆنان زیارەتكاران دەكات كەچی كارەبای نییە و سووكایەتیان بە بەرپرسانی عێراق كرد و چەندین ووشەی ناشرینیان ئاڕاستە كردن".
باسیان لەوەشكرد "وڵاتی میسر بە 3 ملیۆن دۆلار و نیو پڕۆژەی كارەبای دامەزراندووە كە تەنها بڕی پارەی دزیەكە لە دزییەكانی جومەیلی و حكومەتی عێراق هێندەی حكومەتی قەندەهاری تیرۆریستی پێ ناكرێت كە پردێكی دروستكرد و وێستگەیەكی كارەبای لەسەر پردەكە دامەزراند، بەڵام ئێوەی حكومەتی عێراق هیچتان تێادا بەسەر نییە و لەماوەی 23 ساڵدا نەتان توانیوە كارەبا بۆ شاری نەجەف دابین بكەن".
PM:02:58:20/07/2026
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت