شرۆڤەكارێكی سیاسی: وەزیرێكی دیكەی عێراق هەڵهاتووە و یەكێكی دیکەش خۆی ون کردووە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتيح
شرۆڤەكارێكی سیاسی ئاشكرای كردووە وەزیرێكی دیكەی عێراق هەڵهاتووە و یەكێكی دیکەش خۆی ون کردووە و چەندین كەسایەتی سیاسی گەورە مۆبایلەكانیان داخستووە.
ئەحمەد ئەلخزر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی بە وێستگەنیوزی وت، "لایەنە پەیوەندیدارەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر باڵەخانەی وەزیرە هەڵهاتووەكە لە بەغدا و دەستیان گرتووە بەسەر بڕی چەندین ملیار دیناری عێراقی و نزیكەی 100 سەعاتی دەستی گرانبەها لە جۆری رۆلێکس-ی جیهانی".
ناوبراو وتيشى، "وەزیرێكی دیكەش خۆی ون کردووە و ژمارەیەك لە كەسایەتییە سیاسیە گەورەكان مۆبایلەكانیان داخستووە و لەبەرچاو دیار نەماون و ماڵەكانیان بۆ چەند شوێنێكی نادیار جێهێشتووە و داوایان لە پاسەوانەكانیشیان كردووە خۆیان ون بکەن".
AM:09:52:20/07/2026
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت