"48 رێككه‌وتن و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری له نێوان عێراق و ئه‌مریكا واژۆ كرا"
وێستگه‌نیوز-
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران، 48 رێككه‌وتن و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری ئابووری له نێوان عێراق و كه‌رته جیاوازه‌كانی نه‌وت و پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژی و دارایی ئه‌مریكا واژۆ كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی به‌كاتی به‌غدا، عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی 48 رێككه‌وتننامه و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری و راگه‌یاندنی هاوبه‌شی نێوان كه‌رته گشتی و تایبه‌ته جیاوازه‌كانی عێراق و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌م رێككه‌وتن و یاداشتانه "رێڕه‌وێكی روون بۆ هاوكاری ئابووری و دارایی له نێوان هه‌ردوو وڵات داده‌مه‌زرێنن و په‌یوه‌ندییه‌كه بۆ ئاستێكی به‌رزتر له ئاڵوگۆڕی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "رێككه‌وتن و یاداشتنامه‌كانی لێكتێگه‌یشتن بریتی بوون له هاوكاری و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و كاره‌با و كۆمپانیاكانیان و كه‌رته حكومییه‌كانی دیكه، و هه‌ریه‌ك له؛ كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل و كه‌ی بی ئاڕ و جی ئه‌ی ڤێرنۆڤا و كۆمپانیای شێڵ و هالیبێرتۆن، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنی هاوكاری و ناساندنی خزمه‌تگوزاری له نێوان ستارلینك و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕێككه‌وتنێكی هاوكاری له‌گه‌ڵ هالیبێرتۆن له‌خۆگرت".
نووسینگه‌كه‌ی زه‌یدی روونیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له نێوان هه‌ردوولا واژۆ كراون یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له نێوان كیزلایت بۆ ته‌كنه‌لۆجیا و كه‌رتی تایبه‌تی عێراق، هه‌روه‌ها كۆمپانیای پێپسیكۆ و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تری په‌یوه‌ست به دانانی بۆری نه‌وتی گواستنه‌وه بۆ بانیاس له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ڕێككه‌وتنه‌كانی هاوبه‌شی له بواری په‌روه‌رده و ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت له بواری هاورده‌كه‌ن و به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی له‌خۆگرت".
راشیگه‌یاندووه كه "ڕێككه‌وتن و یاداشتنامه‌كانی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای كه‌ی بی ئاڕ/ KBR و ی‌و ئۆ پی UOP و كۆمپانیای پۆلاریس و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ندازیارانی وزه/ AEE و كۆمپانیای PPTA پێشه‌نگ له بواری تۆڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و دوو ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فریتۆ لای بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تایبه‌تمه‌ند له كه‌رته‌كانی كشتوكاڵی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌خۆگرت".
AM:09:23:18/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت