ده‌سته‌ی نه‌زاهه زانیاری ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی ناڕێكی و گرانكردنی نرخ له گرێبه‌ستێكی 92 ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هێزی ئاسمانی له رۆسته‌میه، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری و 5 ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ستگیر كران.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا پێشێلكاری گه‌وره و گرانكردنی نرخه‌كان له گرێبه‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان و دابینكردنی كه‌لوپه‌لی نه‌خۆشخانه‌ی هێزی ئاسمانی له رۆسته‌میه ئاشكرا بوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌سته‌ی نه‌زاهه سه‌ركه‌وتوو بوو له ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵا له وه‌زاره‌تی به‌رگری و پێنج ئه‌ندازیار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌كان به گومانی گه‌نده‌ڵی په‌یوه‌ست به گرێبه‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان و دابینكردنی كه‌لوپه‌لی نه‌خۆشخانه‌ی هێزی ئاسمانی له رۆسته‌میه.
ده‌سته‌كه روونیكرده‌وه كه ئه‌و تیمه مه‌یدانییه‌ی بۆ وردبینی و به‌دواداچوون بۆ گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری پێكهێنراوه، به هاوكاری هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، توانیویانه ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه جێبه‌جێ بكه‌ن كه له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای تاوانه‌كانی نه‌زاهه‌ی ناوه‌ندییه‌وه ده‌رچووه دژی لیوایه‌ك، عه‌قیدێك، عه‌میدێك و پێنج ئه‌ندازیار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و تیمه‌ی ده‌سته ئه‌نجام درا كه ئه‌ركی پێداچوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت پێسپێردرابوو".
راشیگه‌یاند كه له به‌دواداچوونه‌كاندا گومانی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی و سه‌رپێچییه‌كی گه‌وره به بڕی (92.883.396.270) دینار له رێكاره‌كانی پێدان و نرخدانان له‌و گرێبه‌سته‌ی كه له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره سه‌ربازییه‌كان و كۆمپانیایه‌كی بیانی هه‌یه، ئه‌نجامدراوه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "گرێبه‌سته‌كه راسته‌وخۆ دراوه به كۆمپانیاكه به‌بێ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی په‌یڕه‌و بكرێت، جگه له بوونی نرخێكی به‌رز بۆ زۆرێك له بڕگه‌كانی، جگه له چه‌ندین گۆڕانكاری كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێچووی خه‌مڵێنراوی گرێبه‌سته‌كه‌ی زیادكردووه".
PM:10:12:14/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت