تره‌مپ: هاوبه‌شییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له كۆشی سپی:
*شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ من كه پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌م.
*عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران كارێكی نایاب ده‌كات.
*زه‌یدی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه و له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆر له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
*گرنگیم به سه‌ركه‌وتنی عه‌لی زه‌یدی و به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دا، چونكه، ركابه‌ره‌كه‌ی (نوری مالیكی) هه‌ڵوێستی خراپی به‌رامبه‌ر واشنتۆن هه‌یه.
*هاوبه‌شییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌بێت له كه‌رتی نه‌وتدا، به‌م نزیكانه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین.
*كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به ئاستێكی بێ وێنه ده‌چنه ناو عێراقه‌وه.
*عێراق خاوه‌نی سامنێكی نه‌وتی زۆره.
*پێموانییه پێویستمان به بوونی سه‌ربازی هه‌بێت له عێراق.
*ئێران بارێكی قورسه له‌سه‌ر عێراق، چونكه چه‌وسێنه‌ری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
*چه‌كداماڵینی گرووپه چه‌كداره‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PM:07:37:14/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت