خالید شوانی لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەبەغدا رزگاری بوو


وێستگەنیوز-

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەمووزی 2026، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە رووداوێکی هاتووچۆی ترسناک لەسەر رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رزگاری بوو و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە سنووری ناوچەی قادسیە لەسەر رێگەی خێرای فڕۆکەخانە روویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری "تاهۆ" کە وەزیری دادی تێدابووە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەی جۆری "لاندڕۆڤەر" پێکدادیان کردووە.

بەهۆی توندی پێکدادانەکەوە، زیانی زۆر بە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و پەرژینە ئەمنییەکانی سەر رێگەکە کەوتووە، بەڵام وەزیر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکان سەلامەتن و هیچ برینداربوونێکی مرۆیی تۆمار نەکراوە و هەروەها مازن غەریب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران وتی: "سوپاس بۆ خودا د. خالید شوانی سەلامەتە".

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوای کێشانی نەخشەی هاتووچۆ، دەرکەوتووە شۆفێری ئۆتۆمبێلە "لاندڕۆڤەر"ەکە بە رێژەی 100% کەمتەرخەم بووە، هەر بۆیە لە ئێستادا رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر و دەستبەسەر کراوە.


AM:11:04:14/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت