ده‌سته‌ی نه‌زاهه: كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراو و تۆمه‌تباران له ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز -
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند كه ره‌شنووسی چه‌ند یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده كراوه به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی دزراو و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
عه‌باس موتعب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراو له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی سندووقی گه‌ڕانه‌وه‌ی دارایی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق (واع) وتی:
*هه‌ندێك وڵات له دۆسییه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دارایی گه‌نده‌ڵكاراندا به‌هۆی هۆكاری تایبه‌ت به خۆیان هاوكاری نین.
* له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك وڵاتی تر له‌م رووه‌وه هاوكارن و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه.
* ره‌شنووسێكمان ئاماده كردووه بۆ واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دارایی و تۆمه‌تباران.
*به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی وڵاتان و گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ین.
*یاسا ناوخۆییه‌كانی هه‌ندێك له وڵاتان رێگه به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیاریكراو ناده‌ن كه عێراق داوای ده‌كات.
*عێراق په‌نا ده‌باته به‌ر رێگه‌ی دانوستان، میكانیزمی جێگره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتاندا هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی هاوكاریكردن.
*زۆرێك له وڵاتان به‌هۆی چه‌ندین هۆكاری جیاوازه‌وه هاوكار نین، له‌وانه هۆكاری ئابووری و هه‌ندێكی تریش په‌یوه‌ستن به لایه‌نی مرۆییه‌وه، هه‌ندێك جاریش كه‌سی گه‌نده‌ڵكار مافی په‌نابه‌ری له‌و وڵاتانه هه‌یه، بۆیه راده‌ستكردنه‌وه‌یان قورس ده‌بێت.
حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی چه‌ند ڕێوشوێنێكی گرتبووه‌به‌ر بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی داواكراون و كاراكردنی ڕێكاره دادوه‌رییه‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
PM:03:52:11/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت