عه‌ممار حه‌كیم: گه‌نده‌ڵكاره گه‌وره‌كان به ئاشكرا دادگایی بكرێن
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی رایگه‌یاند، هیچ لێبوورده‌ییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌وانه نابێت كه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی گشتی و داوا ده‌كات، "گه‌وره گه‌نده‌ڵكاران به ئاشكرا دادگایی بكرێن."
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی ته‌ممووزی 2026 عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی كورتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێ كه:
* داواكه‌مان بۆ دادگاییكردنی ئاشكرای گه‌وره گه‌نده‌ڵكاران دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
*هیچ چاوپۆشی و لێبوورده‌ییه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك نابێت كه تێوه‌گلانی له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ماڵی گشتی بسه‌لمێندرێت.
*پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی دادگا و حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كدا بن یان سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێك
بن.
*ده‌بێت یاسا به‌بێ جیاوازی به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێ بكرێت.
*هیچ كه‌سێك به‌هۆی پله و پۆسته‌كه‌ی یان لایه‌نگریی سیاسییه‌وه له لێپرسینه‌وه رزگاری نابێت، هه‌ر كاتێك به‌پێی یاسا تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساخ بووه‌وه.
له ماوه‌كانی دواییدا دوای ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و په‌رله‌مانتار به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی زۆردا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له عێراق په‌ره‌یان سه‌ندووه، كه بووه‌ته یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌قام و لایه‌نه سیاسییه‌كان.
PM:03:26:11/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت