ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی "دزی سه‌ده" ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی دزینی پارەی پێشەکی باج كه به دۆسیه‌ی "دزی سه‌ده" ناسراوه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*پوخته‌ی ئه‌م تاوانه ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له عێراق كار ده‌كه‌ن، بڕی 5٪ له به‌های پڕۆژه‌كان لای ده‌سته‌ی گشتی باج داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كان بكه‌ن.
*دوای ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه، كۆمپانیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ئه‌م بڕه پاره‌یه بكێشێته‌وه.
*كۆمپانیاكان، له‌وانه‌ش دوو كۆمپانیاكه‌ی سزادراو نور زوهێر "ئه‌لقانت و ئهلموبدیعون"، له پرۆسه‌ی كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره دانراوانهدا رێكاری نایاساییان په‌یڕه‌و كرد.
*بۆیه ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه گیرایه‌به‌ر كه ده‌ستیان له‌م تاوانه‌دا هه‌بووه، له‌وانه‌ش خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه هاوكاریان بوون له پرۆسه‌ی كێشانه‌وه‌ی پاره‌كه‌دا.
*دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه، رێككه‌وتنێك له نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كرا بۆ ئازادكردنی نور زوهێر تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به كه‌فاله‌ت.
*ئه‌م كهفالهته په‌یوه‌ست بوو به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی وه‌رگیراو به قیست، له به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكه‌ی.
* له كۆی گشتی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه هه‌ردوو كۆمپانیاكه "ئه‌لقانت و ئهلموبدیعون" قه‌رزدار بوون كه یه‌ك ترلیۆن و 618 ملیار و 370 ملیۆن و 882 هه‌زار دیناره، 365 ملیار دینار گه‌ڕێنرایه‌وه.
* ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌شێكه له كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له بانكی رافیده‌ین له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانه‌وه كێشراوه‌ته‌وه كه بڕی سێ ترلیۆن و 831 ملیار و 370 ملیۆن و 882 هه‌زار دیناری عێراقی بووه.
*دواتر تۆمه‌تباری ناوبراو چووه ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ش وه‌ستا و دۆسیه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی دژه گه‌نده‌ڵی ناوه‌ندی كرا.
*دادگا به نائاماده‌یی سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند و دۆسێی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كرا و په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی كرا بۆ ئاسانكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ عێراق.
*له هه‌مان كاتدا سزای زیندانیكردن به‌سه‌ر 12 فه‌رمانبه‌ر له پۆسته جیاوازه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاتی گشتی باجدا درا كه هاوكاری سزادراویان كردووه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كان له ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له ده‌ره‌وه‌ی ڕێكاره كارپێكراوه‌كان و له ئێستادا سزاكه‌یان له زینداندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
*هه‌روه‌ها به نائاماده‌یی سزای زیندانیكردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وكاته‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند راوێژكارێك ده‌ركرا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی رێوشوێنی راده‌ستكردنه‌وه‌یان له وڵاتانی نیشته‌جێبوونیان. هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كه‌سانی دیكه ده‌رچووه.
*هاوكات سزای زیندانیكردن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رچووه كه كارمه‌ند نین و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی ئه‌وكات قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئاسانكاریكردن بۆ راكێشانی پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه و ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی جوڵاو و نهجووڵاویاندا گیراوه.
*لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت كرا كه له ماوه‌ی خوله‌كه‌یدا ئه‌م تاوانه روویداوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست لێكۆڵینه‌وه‌كه داخرا.
*جگه له‌وه‌ش، موڵك و سامانی جوڵاوی به‌شێك له‌و كه‌سه سزادراوانه‌ی كه ئێستا زیندانیكراون، له عێراق و كوێت ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
PM:02:11:10/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت