به‌غدا "پارێزگاری ئێران" بۆ كه‌سانی داواكراو له لیستی گه‌نده‌ڵی ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار رایانگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق داواكارییه‌كانی ئێرانی بۆ لێخۆشبوو‌ن له‌و كه‌سانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون، ره‌تكرده‌وه. داواشی له تاران كردووه كه‌ناڵه دیپلۆماسییه فه‌رمییه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ رێكخستنی سه‌ردانی به‌رپرسه‌كانی كه له‌ماوه‌كانی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌ی نهێنییان له به‌غدا ئه‌نجامداوه.
ئه‌م پێشهاتانه دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی سه‌ردانێكی نهێنی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بۆ به‌غدا دێت كه دوای سه‌ردانێكی فه‌رمی عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به‌غدا له 28ی حوزه‌یراندا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه قائانی دوای چه‌ند رۆژێك له سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌راقچی گه‌یشته به‌غدا، به‌بێ هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی پێشوه‌خت.
پێده‌چێت ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بێت بۆ عێراق له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌لی زه‌یدی له 14ی ئایاری 2026 وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
چه‌ندین ساڵه و له‌گه‌ڵ زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له به‌غدا، راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به سه‌ردانه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كانی به‌رپرسانی سوپای پاسدارانی پاسدارانی ئێران بۆ عێراق دووباره‌ده‌بنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زۆرێك له‌و سه‌ردانانه به فه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیان نه‌توانراوه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پشتڕاست بكرێنه‌وه.
له میانه‌ی شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، قائانی دانی به‌وه‌دانا كه له كۆتایی مانگی نیساندا سه‌ردانی به‌غدای كردووه بۆ ده‌ربڕینی "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراقییه‌كان و به‌رپرسانی ئه‌وێ".
هه‌مواره‌كانی ئێران
به‌گوێره‌ی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و دوو به‌رپرسه ئێرانییه (عه‌راقچی و قائانی) هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پلانی حكومه‌تی عێراقیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك داوه، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق رۆژی 30ی ئه‌یلولی وه‌ك دواواده بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی چه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت دیاریكرد.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه هاوكات تاران داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی لیستی ده‌ستگیركراوه‌كانی كردووه كه ره‌نگه كه‌سایه‌تییه سیاسی و حكومییه‌كان له‌خۆ بگرن كه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌یه،.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت: "كه‌ناڵه حكومییه‌كان ره‌تیانكرده‌وه پلانه‌كانیان سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنی چه‌ك و به‌دواداچوون بۆ گه‌نده‌ڵی بگۆڕن، تارانیشیان له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه به‌غدا داوای پابه‌ندبوون به كه‌ناڵه دیپلۆماسییه فه‌رمییه‌كانی كردووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه "كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كان تێپه‌ڕێندرێن و كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌نجام بدرێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی رون بۆ قائانی.
سه‌ردانه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئێران، به‌تایبه‌تی له لایه‌ن به‌رپرسانی فه‌یله‌قی قودسه‌وه، زۆرجار هه‌ستیارییان له‌ناو بازنه‌ی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌وروژاند.
حكومه‌تی عێراق وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی بۆ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییه نه‌دایه‌وه.
ساڵانێكه عێراق به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كۆنترۆَڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هاوكات رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی گه‌شه‌سه‌ندووی گرووپه چه‌كداره‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران بووه‌ته‌وه.
ئه‌م گرووپانه ده‌ڵێن كه ئه‌وان مافی خۆیانه بۆچوونی خۆیان به‌سه‌ر بڕیاره سیاسییه‌كان بسه‌پێنن به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا بینیویانه پێش ئه‌وه‌ی خۆیان بگۆڕن بۆ هێزێكی سیاسی و سه‌ربازی هاوته‌ریب.
ئه‌مریكا فشار ده‌خاته سه‌ر عێراقییه‌كان بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران، چاودێرانیش پێیانوایه كه حكومه‌تی زه‌یدی ورده ورده ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی ئومێدبه‌خش بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌كی جیاوازی هێز، كه ده‌كرێت به‌شێك بێت له ڕێڕه‌وێكی نوێی ناوچه‌یی.
عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، به‌ڵێنیدا چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا سنووردار بكات و رایگه‌یاند كه "جگه له چه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌ت هیچ چه‌كێك نامێنێت".
گومانه‌كان... و پابه‌ندبوونێكی نێوده‌وڵه‌تی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مان له هاوپه‌یمانییه‌كی شیعه به شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت-ی راگه‌یاند كه ”ئه‌م ئاماژانه مه‌رج نییه به‌واتای گۆڕانكاری ریشه‌یی له سرووشتی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و تاران‌دا بێن”.
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ره‌نگه په‌نا بۆ نیشاندانی نه‌رمی زیاتر یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كرده‌وه گشتییه‌كانیان ببه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه ناڕاسته‌وخۆكانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بپارێزن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه داوای كرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، وتی: "هێشتا زووه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه به به‌ڵگه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران بزانرێت، "چونكه راده‌ی پابه‌ندبوونی گرووپه‌كانی هاوپه‌یمانی تاران به هه‌ر رێكخستنێكی حكومه‌ته‌وه هه‌ر وابه‌سته‌ی ئه‌وه‌یه كه مانگه‌كانی داهاتوو چی ئاشكرا ده‌كه‌ن”.
لای خۆیه‌وه، راوێژكارێكی باڵای سیاسی له به‌غدا به شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی وت كه حكومه‌ت تارانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه له "سه‌ختی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و داخوازیانه‌ی كه پێشێلكردنی به‌ڵێنه‌كانی عێراقن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به سپیكردنه‌وه‌ی پاره و ئه‌و چه‌كانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
به‌غدا له‌م دواییانه‌دا ڕێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی سه‌باره‌ت به چاكسازییه ئابووری و ئه‌منییه‌كان واژۆ كرد، له‌وانه ڕێوشوێنه‌كانی سنوورداركردنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و بازرگانی نایاسایی به چه‌ك.
ئه‌و راوێژكاره جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به درێژه‌دان به هاوبه‌شییه ستراتیژییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێ، له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی یه‌كتر به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان بكات".
PM:09:42:05/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت