سه‌رۆك كۆمار: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بڕیارێكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه، كه‌س له سه‌رووی یاساوه نییه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بڕیارێكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه، كه‌س له سه‌رووی یاساوه نییه، داواش له پارتی و یه‌كێتی ده‌كات رێكبكه‌ون و حكومه‌تێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات پێكبهێنن و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه.
نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (حه‌ده‌س)ی سعودی:
* كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، باسی له دۆسیه ستراتیژییه ئابووری و ئه‌منییه‌كان كرد، تێیدا ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر كاری ته‌واكاری نێوان سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هێزه سیاسی و په‌رله‌مانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ ڕێگریكردن له خلیسكانی عێراق به‌ره‌و لێكه‌وته‌كانی جه‌نگ و قه‌یرانه ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی ناوچه‌كه.
* ئێمه دروشمی "عێراق یه‌كه‌م" و ڕزگاركردنی وڵاتمان وه‌ك له پێشینه به‌رزكردووه‌ته‌وه؛ چونكه هه‌موومان له‌ناو یه‌ك كه‌شتیداین، خودا نه‌كات ئه‌گه‌ر نوقم بێت، هه‌مووان پێكه‌وه نوقم ده‌بین.
* دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی حكومه‌ت و پشتگیری هه‌موو سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هێزه سیاسییه‌كانی له‌پشته، گه‌نده‌ڵی مه‌ترسییه‌كه‌ی له تیرۆر كه‌متر نییه.
* به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بڕیارێكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه، كه‌س له سه‌رووی یاساوه نییه و هیچ هێڵێكی سوور له‌م دۆسیه‌یه‌دا نییه، هه‌مووان ده‌خرێنه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
* قۆرخكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا یه‌كێكه له گرنگترین دۆسیه‌كانی حكومه‌ت، جه‌نگی ئه‌م دواییه ناسه‌قامگیری و فشۆڵیی باری ئه‌منی عێراقی نیشان دا.
* بڕیار و ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا به شێوازێكی عێراقیانه و نیشتمانی و دانسقه، به‌بێ ڕشتنی خوێن.
* یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی دۆسیه‌ی قۆرخكردنی چه‌ك ده‌ستی پێكردووه، هه‌ندێك له گرووپه چه‌كداره‌كان وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بووه، هاوكات هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و هۆكارانه نه‌مێنن كه وایان كردووه چه‌ك هه‌ڵبگیرێت و دروشمی به‌رگری به‌رز بكرێته‌وه.
* له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا، ده‌رفه‌تێك ده‌ڕه‌خسێت بۆ دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌رێمی كه وڵاتانی ناوچه‌كه بگرێته‌وه و عێراق ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌ی ئابووری له ناوچه‌كه‌دا.
* ده‌ستوور و یاسا بڕیارده‌رن له دۆسیه‌ی چه‌كدا، ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی دادگا و ئامرازه یاساییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رپێچیكارێك ده‌كات.
* چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و قۆرخكردنی چه‌ك، پێویستی به وریایی و حیكمه‌ت هه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له پێكدادان و ڕشتنی خوێن.
* عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ به ئامانجگرتنی هه‌ر وڵاتێكی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی براكانمان له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی؛ چونكه ئاسایشی عێراق و ئاسایشی كه‌نداو یه‌كپارچه‌یه.
* ئامانج له قۆرخكردنی چه‌ك، به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی عێراق و ڕێگریكردنه له به ئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێ له خاكی عێراقه‌وه.
* له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی ئه‌منی دیكه له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران كار ده‌كه‌ین، له‌وانه چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پرسی شنگال.
* به‌رده‌وامین له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران و چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی گرووپه ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه‌كانی نیشته‌جێی عێراق.
* شێوازی كاركردنی حكومه‌تی ئێستا جیاوازه له حكومه‌ته‌كانی پێشوو له دوای ساڵی 2003وه، كار ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و ده‌ركردنی بڕیاری بوێرانه له بواره‌كانی ئابووری، ئه‌منی و سه‌روه‌ریدا.
* په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران مێژوویی، كلتووری، ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی و ئابوورین، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی یه‌كتر و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری بونیاد ده‌نرێن.
* په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و وڵاتانی كه‌نداو پرسێكی ناوخۆیی عێراقه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران یان ئه‌مریكا له‌سه‌ر حسابی یه‌كتری نابێت.
* هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هێز بكه‌ین و وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیژی له داهاتوودا بۆ بونیادنانی ئابوورییه‌كی به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا ده‌یبینین.
* هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێویستی به‌رده‌وامبوونی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی یان ده‌ستبه‌رداربوون لێی، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرت و پێداویستییه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌بێت.
* دوای كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئه‌منی خۆی ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن یان ڕێككه‌وتنامه و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یان وڵاتانی دیكه بۆ ته‌واوكردنی بونیادنانی توانای سه‌ربازیی خۆی.
* دۆسیه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دۆسیه‌یه‌كی ئاڵۆز و كۆنه، چاره‌سه‌ری سه‌ربازی كۆتایی پێ ناهێنێت، توركیا پڕۆژه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته گرتووه‌ته به‌ر و هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئه‌ندامه‌كانی چه‌ك دابنێن.
* په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا گه‌شه‌سه‌ندنی به‌خۆوه بینیوه و له دۆسیه‌ی ئه‌منییه‌وه به‌ره‌و دۆسیه‌ی دیپلۆماسی هه‌نگاو ده‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق.
* عێراق هه‌وڵ ده‌دات باشترین په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه له بواره‌كانی ئابووری، سیاسی و ئایینی‌دا بونیاد بنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گرنگی سعودیه وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ و كه‌نداوی بۆ عێراق.
* په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ندێك گرفت و كه‌مكوڕی تێدایه، ده‌ستوور پارێزه‌ری ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یه، له ئێستاشدا كێشه‌ی هه‌رێم له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تێكی نوێ و كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندایه.
*داوا له هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێم (پارتی و یه‌كێتی) ده‌كه‌ین بگه‌نه ڕێككه‌وتن و شه‌راكه‌تێكی ڕاسته‌قینه و حكومه‌تێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو پێكبهێنن و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه.
* چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له ڕێگه‌ی یاسای بودجه و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت.
* سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق پشت به نه‌وت و گاز ده‌به‌ستێت، به‌ڵام تا ئێستا یاسای نه‌وت و گاز نییه، پێویسته ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له گرفته‌كان.
* زیاتر له 50 مادده‌ی ده‌ستووری تا ئێستا به یاسا ڕێكنه‌خراون، جگه له هه‌بوونی سه‌دان بڕیاری كۆن، له‌وانه بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه، كه له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستادا ناگونجێن.
* سه‌رۆك كۆمار مافی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاسا و هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌یه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی یاساكان له خولی ئێستادا.
PM:05:39:05/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت