نزار ئامێدی: مەرسومی خانەنشینکردنی سودانی و 11 وەزیری کابینەکەی دەرکرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 4ی تەمووزی 2026، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق، بە مەرسومێکی فەرمی بڕیاری خانەنشینکردنی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و ١١ وەزیری کابینەکەی دەرکرد، کە لە نێویاندا دوو وەزیری کورد هەن.


بەپێی نووسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار کە ژمارە 24ی لەسەرە، نزار ئامێدی پاڵپشت بە حوکمەکانی بڕگەی حەوت لە ماددەی 73 و بڕگەی (1) لە ماددەی 14ی دەستووری عێراق، واژۆی لەسەر خانەنشینکردنی سودانی و بەشێک لە تیمی وەزارییەکەی کردووە.

بەپێی مەرسومەکە، لە وەزیرە کوردەکان هەریەکە لە هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگە و بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن خانەنشین کراون، هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە مەرسومەکە ئەو وەزیرانە ناگرێتەوە کە لە کابینەی نوێی عەلی زەیدی-دا متمانەیان پێ دراوەتەوە، کە بریتین لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و خالید شوانی، وەزیری داد.

لیستی ئەو بەرپرسانەی خانەنشین کراون:
1. محەمەد شیاع سودانی - سەرۆک وەزیران
2. حەیان عەبدولغەنی - وەزیری نەوت
3. تەیف سامی - وەزیری دارایی
4. عەبدولئەمیر کامیل عەبدوڵا - وەزیری ناوخۆ
5. ساڵح مەهدی - وەزیری تەندروستی
6. خالید بەتال – وەزیری پیشەسازی و کانزاکان
7. ئەسیر داود - وەزیری بازرگانی
8. عەون زیاب – وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان
9. ئەحمەد فکاک - وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری
10. ئەحمەد جاسم - وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
11. هەڵۆ عەسکەری - وەزیری ژینگە
12. بەنگین رێکانی - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

ئەم بڕیارەی سەرۆک کۆمار لە چوارچێوەی رێکارە دەستوورییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناو حکومەتی عێراقدا دێت.


PM:03:21:04/07/2026




ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو