سه‌رۆكی میت پرسه ئه‌منی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری عێراق ، فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، باسم به‌دری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم، كۆبووه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆمار له كۆشكی كۆماری له به‌غدا پێشوازی له ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی میت كردووه و پرسه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگری قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه كه خوازیاره كێشه‌كان به رێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت و جه‌ختی له گرنگی پاراستنی ئاسایشی هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه كرد كه سنووره‌كان تێده‌په‌رێنن و به‌دیهێنانی كه‌شێكی سه‌قامگیر كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق له هه‌موو بوارێكدا له هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و وتیشی: "ئامانجمان په‌ره‌پێدانه به ئه‌ركی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه له هه‌ردوو وڵات‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتر كار ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی میت له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ فایق زێدان سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق كۆبوویه‌وه و به پێی راگه‌یاندراوێكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆسیه‌ی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی هه‌واڵگری گفتووگۆی له‌سه‌ر كراوه.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردنه‌كه‌یدا بۆ عێراق، ئیبراهیم كاڵن له‌گه‌ڵ باسم بەدری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم كۆبووه‌وه و سبه‌ینێش دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:10:25:30/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت