زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی به‌رپرسانی تۆمه‌تبار به گه‌نده‌ڵی ئاشكرا كرا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌ناڵه‌كانی "عه‌ره‌بیه" و "ئه‌لحه‌ده‌س"ی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه سێشه‌ممه ئاشكرایان كرد كه "قاڵبی زێڕ و خانوو و زه‌وی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و چه‌ك له‌ناو ئه‌و شتانه‌دان كه له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا له عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا تا ئێستا 40 ملیۆن دۆلار و 100 ملیار دیناری عێراقی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه په‌رله‌مانتارێكی تۆمه‌تبار به گه‌نده‌ڵی كه ئافره‌ته، مۆبایله‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق جێهێشتووه له كاتێكدا خۆی له‌ناو وڵاته بۆ سه‌رلێشێواندن و دوو په‌رله‌مانتار "حسێن موئنس سه‌ر به كه‌تائیبی حزبوڵا و عه‌لا سه‌كه‌ر له هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانن"، توانیویانه هه‌ڵبێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه "هه‌ڵمه‌ته‌كان له عێراق 19 كه‌سیان به‌ئامانج گرتووه، له‌نێویاندا په‌رله‌مانتاری ئێستا و پێش‌و و سه‌رمایه‌داران كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به دۆسیه‌ی عه‌دنان ئه‌لجومه‌یلی بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه هه‌یه و ژووری ئۆپه‌راسیۆنیش به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی زه‌یدی سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژ به گه‌نده‌ڵی كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كرده‌وه كه "هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژ به گه‌نده‌ڵی له عێراق ماڵی تۆمه‌تباره‌كانی له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش گرته‌وه"، و جه‌ختیان كرده‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حكوومه‌تی عێراق پلانیان داناوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ماڵی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی".
سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه كه "سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی".
ئه‌م پێشهاتانه له كاتێكدا دێن كه له رۆژانی رابردوودا له به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی دژ به گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكر و چه‌ند به‌رپرسێك ده‌ستگیركران و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی هه‌ڵگیرا.
PM:04:38:30/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت