روانگەی ئیکۆ عێراق: بەردەوامیی پێدانی مووچە بە تۆمەتبارانی گەندەڵی پرسیار لەسەر دادپەروەری دروستدەکات


وێستگەنیوز-

روانگەی ئیکۆ عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "یاسا کارپێکراوەکانی ئێستا رێگە دەدەن بەرپرسان و پەرلەمانتاران بەردەوام بن لە وەرگرتنی مووچە و دەرماڵەی دارایی، تا ئەو کاتەی حوکمی کۆتایی دادگایان بەسەردا دەسەپێت یان بە فەرمی لە پۆستەکانیان لادەبرێن، ئەمەش تەنانەت لە کاتی دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوەشدا بەردەوام دەبێت".


روانگەکە جەختی کردووەتەوە، "بەردەوامیی پێدانی مووچە بە تۆمەتبارانی گەندەڵی، پرسیار لەسەر دادپەروەری لە بەڕێوەبردنی سامانی گشتیدا دروست دەکات".

وەک روانگەی ئیکۆ داوای کردووە، پێویستە چاکسازی لە یاسا دارایی و کارگێڕییەکاندا بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی هەر بەرپرسێک لە خولەکی دەستگیرکردنیەوە بە تۆمەتی دارایی، بلۆک بکرێت".

ئەوەشخراوەتەڕووو، "ئەم هەنگاوە پێویستە بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتییان بە دەوڵەت و چەسپاندنی دادپەروەری".

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، هێزێکی هاوبەشی دژەتیرۆر، سوپای عێراق و دەستەی دەستپاکیی و هێزە ئەمنیەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لەنێو ناوچەی سەوز، چەند ناوچەیەکی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەڕێوەبرد و ژمارەیەک بەرپرس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران.


PM:01:15:30/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو