نەوال موسەوی: دۆسییەیەكی ماوە و هەڵمەتەكە گشتگیره و هەموو گەندەڵكارێك دەگرێتەوە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتيح
شرۆڤەكارێكی سیاسیی عێراق رایدەگەیەنێت، هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران گشتگیرە و هەموو گەندەڵكاران دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026، نەوال موسەوی، شرۆڤەكاری سیاسیی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ وێستگەنیوز وتی، "چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو هەڵمەتەین كە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دەستگیركردنی گەندەڵكاران گرتوویەتیەبەر".
وتیشی، "ئەم هەنگاوەی زەیدی یەكەمە لەسەر ئاستی عێراق و لە هیچ كام لە حكومەتەكانی پێشووتر هیچ لێپێچینەوەیەكی بەرپرسانمان نەبینی سزای بە دواوە بێت".
لە وەڵامی پرسیاری وێستگەنیوز كه ئایا هەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاران بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە ئەو شرۆڤەكارە عێراقییە وتى، "تائێستا دۆسییەكی زۆر ماوە كە پەیوەندی بە هەدرەدانی پارەی گشتییەوە هەیە و سەروەت و سامانی عێراقیان بە هەدەردواە و بێ گومان هەر كەسێك لە گەندەڵیدا تێوەگلابێت دەستگیر دەكرێت".
PM:04:36:29/06/2026
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت