ده‌سته‌ی نه‌زاهه: له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستمان به‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی زۆردا گرت
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی گه‌ڕاندنه‌وه له ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی فیدراڵی كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانی عێراقه رایگه‌یاند كه توانیویانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ست به‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی زۆردا بگرن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌باس موتعه‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی گه‌ڕاندنه‌وه له ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی فیدراڵی كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانی عێراقه رایگه‌یاند كه:
*ده‌سته‌ی نه‌زاهه توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی زۆردا بگرێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
*ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كان نه‌توانن مامه‌ڵه به‌و پارانه‌وه بكه‌ن.
*ده‌سته‌ی نه‌زاهه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد كارده‌كات بۆ تۆماركردنی سكاڵای مه‌ده‌نی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، كه به بڕێكی زۆر مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
*به‌مزووانه ره‌شنووسی یاسای تایبه‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
PM:12:41:29/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت