ته‌یف سامی ده‌نگۆی هه‌ڵاتن یان ده‌ستگیركردنی ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ته‌یف سامی وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن له عێراق هه‌ڵهاتووه یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نووسینگه‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به توندی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا بڵاوبووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌یف سامی هه‌ڵاتووه یان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دژه گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراوه، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
*ئه‌م زانیاریانه به ته‌واوی درۆن و پشتی به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی جێی متمانه نه‌به‌ستووه.
*رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌گرینه‌به‌ر كه بانگه‌شه بۆ ئه‌و جۆره هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه بكات به‌بێ پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان.
AM:11:37:29/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت