عه‌لی زه‌یدی: به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند:
*ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی گیراوه‌ته‌به‌ر، قۆناغی یه‌كه‌مه.
*حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سامانی گشتی.
*حكومه‌ت به‌رپرسیاره له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق و له‌م به‌رپرسیارێتییه‌دا هیچ لێبوردنێك نییه.
*دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه چیتر ناشێت بێده‌نگی لێ بكرێت.
*ده‌زگا چاودێرییه‌كان راسپێردراون بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر ئاماژه و زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی یان كه‌مته‌رخه‌می له كار و ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كاندا.
* دڵنیایی به گه‌ل ده‌ده‌ین كه پارێزه‌رانی به‌هێز هه‌ن بۆ پاراستنی سامانی گشتی.
* به‌رده‌وامین له ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، له چوارچێوه‌ی میتۆدی (بودجه‌ی پرۆگرامه‌كان)
AM:08:58:29/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت