قاسم ئه‌عره‌جی: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له دروشم ده‌رچووه
وێستگه‌نیوز -
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئه‌منی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ركه‌سێك تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵیدا بسه‌لمێنرێت، به‌پێی یاسا رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه، به‌بێ هیچ فشار و له‌به‌رچاوگرتنێك.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی حوزه‌یرانی 2026، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئه‌منی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له پلاتفۆرمی (X) نووسی:
*حكومه‌ت به‌رده‌وامه له هه‌نگاوه‌كانی بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی سامانی گشتی.
*ئه‌و رێكاره حكومی و دادوه‌رییانه‌ی له قۆناغی ئێستادا ده‌گیرێنه به‌ر، ده‌یسه‌لمێنن كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له چوارچێوه‌ی دروشم ده‌رچووه و بووه‌ته كارنامه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت كه هیچ كه‌سێك لێی به‌ده‌ر نییه.
*هه‌ر كه‌سێك تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی بسه‌لمێت، به‌پێی یاسا رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه دوور له هه‌ر فشار و له‌به‌رچاوگرتنێك.
*ده‌وڵه‌ت له به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر سامانی گشتیی پاشه‌كشه ناكات، تا یاسا رێڕه‌وی خۆی ده‌گرێت و مافی هاووڵاتییانی عێراقی ده‌پارێزرێت.
PM:10:40:28/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت