دادوه‌ری دادگای تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زانیاری دەربارەی دەستگیرکردنی بەرپرسەکان دەخاتەڕوو
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له دادگای ناوه‌ندیی تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق رایگه‌یاند:
* دوای ئه‌وه‌ی دادگا ژماره‌یه‌ك راپۆرتی پێگه‌یشت كه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه چه‌ند كاندیدێك به‌به‌كارهێنانی داهاتی ده‌وڵه‌ت، بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان خه‌رجكردووه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان، له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2025 لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تۆمه‌تبار، عه‌دنان ئه‌لجومه‌یلی ده‌ستیپێكرد.
* هه‌وڵه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و زانیاری بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بوو.
*دوابه‌دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌لجومه‌یلی، لێكۆڵینه‌وه‌كان تێوه‌گلانی كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ئیستغلالكردنی سامانی ده‌وڵه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سود وه‌رگرتنی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان له گرێبه‌سته حكومییه‌كان ئاشكرا بوو.
* له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مانه‌وه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی عه‌دنان جومه‌یلی هه‌ڵگیرا.
* له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی نووسراوی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، و به هاوكاری ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی فیدراڵی و ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنی یاسا، و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنانه‌ی كه له دژیان ده‌ركرابوون و ده‌ستبه‌سه‌ركران.
* ده‌ست به‌سه‌ر پاره و به‌ڵگه‌ی تۆمه‌تباركه‌ردا گیرا كه سه‌رپێچییان له یاسا ده‌سه‌لمێنێت و هێشتا هه‌ندێكیان ده‌ستگیرنه‌كراون و رایانكردووه.
* لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌لجومه‌یلی له‌ژێر ڕۆشنایی به‌ڵگه‌كان به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، له ماوه‌ی داهاتوودا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و كه‌سانی دیكه ده‌گیرێته‌به‌ر.
PM:10:04:28/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت