مالیكی پشتگیری خۆی بۆ هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی گه‌نده‌ڵكاران راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا پشتگیری خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دادوه‌ران و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی گه‌نده‌ڵكاران راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "تا كۆتایی به‌رده‌وام بن".
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له پلاتفۆڕمی (X) په‌یامێكی ئاراسته‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دادوه‌ره ئازاكان كرد و تیایدا هاتووه:
* پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م بۆ هه‌ڵمه‌تی (به‌ره‌به‌یان) بۆ راوه‌دوونانی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی یارییان به سامانی گه‌لی عێراقه‌وه كردووه.
*جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیریی ته‌واوی خۆمان بۆ ئێوه و هه‌وڵه‌كانتان ده‌كه‌ینه‌وه له‌پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك كه خیانه‌تی له ئه‌مانه‌ت كردبێت.
*-تا كۆتایی له‌م ئه‌ركه به‌رده‌وام بن، هه‌نگاوێكه له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقه‌وه زۆرده‌مێكه چاوه‌ڕوان كراوه.
PM:06:28:28/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت