سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه به‌رگری له‌و كه‌سانه ناكه‌ن كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له نزیكه‌وه چاودێری رێكاره یاسایی و دادوه‌رییه‌كان و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كه‌سی تۆمه‌تبار به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ین، له‌وانه به‌رپرسانی حكومه‌ت و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
*هه‌ر هه‌نگاوێكی كرده‌یی و جددی به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی، به پێی بڕگه‌كانی ده‌ستوور و یاسا، مایه‌ی شانازییه و شایه‌نی پشتیوانی هه‌مووانه.
* ساڵانێكی زۆره، گه‌نده‌ڵی، مه‌ترسیدارترین به‌ڵایه كه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی گرتووه‌ته‌وه و سامانی عێراقی كه‌مكردووه‌ته‌وه و داهاته‌كانی به‌فیڕۆداوه.
*له كاتێكدا رێز له مافی به‌رگری ده‌گرین، به‌ڵام رایده‌گه‌ینین كه به‌وپه‌ڕی ویژدانه‌وه پشتگیری له هیچ هه‌وڵێكی به‌رگریكردن له‌و كه‌سانه ناكه‌ین كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی و ئه‌ركی ئه‌خلاقیمان به‌رامبه‌ر به وڵات پابه‌ندمان ده‌كات كه ده‌ست تێكه‌ڵی ئه‌و پارانه نه‌كه‌ین كه قوتی گه‌له و خێروبێری وڵاته.
*ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و حكومه‌تی عێراق و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له جێبه‌جێكردنی یاسا و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران به‌رز ده‌نرخێنین.
*ئه‌م ڕێوشوێنانه ده‌روازه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی ئومێد بۆ گه‌لی عێراق ده‌كاته‌وه كه كاتێك ئیراده‌ی دڵسۆزانه هه‌بێت، ده‌وڵه‌ت توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه مافه‌كانی هاووڵاتیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
*پشتیوانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ی عێراق و هه‌موو هه‌وڵێكی یاسایی به ئامانجی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ین.
*ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌كی یاسایی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا بۆ به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی سامانی گشتی.
*سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌سته به به‌رده‌وامبوونی تا كۆتایی، نه‌ك له سنوورێكی دیاریكراو و چه‌ند ناوێك‌دا كۆتایی بێت و گه‌لی عێراق چاوه‌ڕێكی دادپه‌روه‌رییه‌كه كه جیاكاری له‌نێوان كه‌سدا نه‌كات و له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا پارێزبه‌ندی به هیچ گه‌نده‌ڵێك نه‌دات.
PM:05:56:28/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت