سەرچاوەیەکی باڵا: دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار بەتۆمەتی گەندەڵی لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی عەدنان جومەیلی بووە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، سەرچاوەیەکی باڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی رایگەیاندووە، "ژمارەیەک تۆمەتبار لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەستگیرکراون، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی، عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت".


سەرچاوەکە دەڵێت، "دەستگیرکراوەکان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی تێدایە کە پارێزبەندییان لەسەر لابراوە، هەروەها بەرپرسانی دیکەش کە ناویان لەو دانپێدانانەدا هاتووە".

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، "عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران لە راوەدونانی گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دەستدرێژی بۆ سەر سامانی دەوڵەت، درێغی ناکات لەهەر پلە و پۆستێکدابن".

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، هێزێکی هاوبەشی دژەتیرۆر، سوپای عێراق و دەستەی دەستپاکیی و هێزە ئەمنیەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لەنێو ناوچەی سەوز، چەند ناوچەیەکی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەڕێوەبرد و ژمارەیەک بەرپرس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران.


AM:11:07:28/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت