ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی دەستگیرکردنی بەرپرسان کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، بڕیارێک هەیە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر 8:00ی ئێوارە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێک بە تۆمەتی گەندەڵی ئەنجامدرا زانیاریی بخاتەڕوو.
تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کە تیادا ژمارەیەک لە بەرپرسان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، هێزێکی هاوبەشی دژەتیرۆر، سوپای عێراق و دەستەی دەستپاکیی و هێزە ئەمنیەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لەنێو ناوچەی سەوز، چەند ناوچەیەکی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەڕێوەبرد.
AM:10:12:28/06/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت