وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: له ئۆپێك ناكشێینه‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی عێراق له ئۆپێك بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوورن له راستییه‌وه، ده‌شڵێت: "له ئۆپێك ناكشێینه‌وه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی عێراق له ئۆپێك بڵاوبونه‌ته‌وه گوزارشت له هه‌ڵوێستی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ناكات.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "پرسی كشانه‌وه هه‌رگیز له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و حكومه‌ته‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "عێراق به‌رده‌وام جه‌ختی له گرنگی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی پشكی به‌رهه‌مهێنان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توانای به‌رهه‌مهێنانی به‌رده‌وامی وڵاتانی ئه‌ندام بگونجێت، به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌مو وڵاتانی په‌یوه‌ندیداره‌وه په‌سه‌ندكراوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا هاتووه كه "ئۆپێك و وڵاتانی هاوپه‌یمان وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌یان دایه‌وه به ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی زۆرترین توانای به‌رهه‌مهێنانی به‌رده‌وامی وڵاتانی ئه‌ندام، ئه‌و پڕۆسه‌یه له ئێستادا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی ڕاوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به به‌شداری چالاكانه‌ی عێراق، به‌پێی خشته‌ی كاتی په‌سه‌ندكراو.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكراشیكردووه كه "ده‌مانه‌وێت ئاماژه به ئاستی به‌رزی لێكتێگه‌یشتن له نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه بكه‌ین سه‌باره‌ت به دۆخی ناوازه‌ی عێراق و ئه‌و ئازارانه‌ی كه پیشه‌سازی نه‌وتی عێراق له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردودا به هۆی شه‌ڕ و گه‌مارۆكان و تهحهددیاتهكانهوه به‌رگه‌ی گرتوه".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ر داواكارییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به سه‌قفی به‌رهه‌مهێنان یان ئاستی توانای به‌رهه‌مهێنانه‌وه هه‌بێت، له ڕێگه‌ی میكانیزمه ته‌كنیكی و كۆده‌نگییه دامه‌زراوه‌كانه‌وه له چوارچێوه‌ی ئۆپێك و وڵاتانی هاوپه‌یمانیدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر پشكی وڵاته‌كه له چوارچێوه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) زیاد نه‌كرێت، عێراق ناچار ده‌بێت هه‌موو بژارده به‌رده‌سته‌كان تاووتوێ بكات به كشانهوهشهوه له رێكخراوه‌كه.
PM:02:33:25/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت