كۆمپانیای پرۆژه نه‌وتییه‌كانی عێراق لەسەر گرتە ڤیدیۆییە ئابڕوبەرەکە هاتە دەنگ
وێستگه‌نیوز –
كۆمپانیای پرۆژه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و گرته ڤیدۆییه هاته ده‌نگ كه ئه‌مڕۆ سۆشیال میدیای عێراقی ته‌نی و تیایدا به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له كه‌ركوك له دۆخێكی ئابڕووبه‌رانه‌دا له‌گه‌ڵ خانمێك ده‌ركه‌وتووه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتووه درۆیه و راست نییه.
كۆمپانیای پڕۆژه نه‌وتییه‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێ كه:
*ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكه‌مان ده‌كرێت.
*ئه‌وه‌ی له سۆشیال میدیا و ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و هه‌واڵی درۆیه.
*ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیاكه هه‌ڵبه‌ستراوه درۆیه و راست نییه و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه.
*ئه‌و كاره ته‌نیا هه‌وڵێكه بۆ كردنه‌ئامانجی كه‌سی خۆیی و دامه‌زراوه‌كه و به‌لاڕێدابردنی رای گشتی.
*داوا له میدیا و سۆشیال میدیا ده‌كه‌ین له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان ورد و پیشه‌گه‌ر بن و بێ دڵنیابوونه‌وه له سه‌رچاوه‌كانی چیتر، شتی وا بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
PM:08:02:23/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت