نووسینگەی مالیكی بۆ وێستگەنیوز: لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتووینەتە لێكتێگەیشتن و دوو وەزارەت وەردەگرین


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا شاكرای كردووە لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن.


سەرچاوەیەك لە نووسینگەی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە وێستگەنیوزی وت، "گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی".

وتیشی، "هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق رێكەوتوون كە هەردوو كاندیدی دەوڵەتی یاسا بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی ناوخۆ تێپەڕێندرێت".

تائێستا كابینەكەی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق تەواو نەبووە و هەندێك لە وەزارەتەكان بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن، بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان و پێش چوونی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کابینەی وەزاری تەواو بکرێت.


PM:04:34:22/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت