وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: چوار مانگی تر بودجه‌ی 2027 ئاماده ده‌بێت
حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حكومه‌ت
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا خۆی كاندید ناكات، په‌یوه‌ندی به هیچ لایه‌نێكی سیاسییه‌وه ناكات و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نوێ دانامه‌زرێنێت. وته‌بێژی حكومه‌ته‌كه‌شی ده‌ڵێت كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا بودجه‌ی ساڵی 2027 ئاماده ده‌بێت تا پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی.
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حكومه‌ت له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه:
*عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا خۆی كاندید ناكات و، ناچێته ناو هیچ لایه‌نێكی سیاسییه‌وه، هه‌روه‌ك هیچ پارتێكی سیاسیش دانامه‌زرێنێت.
*سه‌رۆك وه‌زیران پێی باشه سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی و به‌رنامه‌ی چاكسازی دامه‌زراوه‌یی له حكومه‌تدا بێت.
*ئامانج له‌م كاره ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی كاری حكومه‌ت و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌دای جێبه‌جێكردنه له حساباتی حزبی و هه‌ڵبژاردنی.
*ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی به‌هێز ده‌كات و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌ره‌پێده‌دات.
*حكومه‌ت به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانه‌كانی چاكسازی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی.
*كاری له‌پێشینه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م قۆناغه‌دا ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی دامه‌زراوه‌یی و باشتركردنی ئه‌دای دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه به هاوڵاتیان.
*له‌تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا بودجه‌ی 2027 ئاماده‌ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكرێت به ئامانجی په‌سه‌ندكردنی.
PM:04:36:21/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت