3 داواكاری تۆم باراك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا كرا
وێستگه‌نیوز –
سێ داواكاری نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و سوریا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا كرا كه په‌یوه‌ستن به‌و چه‌كانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تن و لای گرووپه چه‌كداره‌كان.
كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق و سوریا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا سێ داواكاری ئاراسته‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه كه بریتین له:
یه‌كه‌م: خشته‌یه‌كی كاتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان دابنێت.
دووه‌م: پێویسته رێگری له به‌شداریكردنی گروپه چه‌كداره‌كان له حكومه‌تی عێراق بكرێت.
سێیه‌م: پێویسته سه‌رچاوه‌ی دارایی گرووپه چه‌كداره‌كان ببڕدرێت.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه تۆم باراك، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه "چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه.
PM:04:58:16/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 1432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت