شه‌قامی موته‌نه‌بی به‌ده‌ست نه‌بوونی خوێنه‌ری كتێبه‌وه ده‌ناڵێنێت
شه‌قامی موته‌نه‌بی له به‌غدا
وێستگه‌نیوز -
له‌سه‌ر شه‌قامی موته‌نه‌بی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، ئه‌و شوێنه‌ی كه عه‌یامێكه ئاره‌زوومه‌ندانی كتێب سه‌ردانی ده‌كه‌ن، حسێن عه‌لی له‌سه‌ر شۆسته ده‌یان كتێبی بۆ فرۆشتن بڵاوكردووه‌ته‌وه، نیگه‌رانیشه له كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب و دابه‌زینی فرۆشتنی له سه‌رده‌می ئینته‌رنێتدا.
حسێن عه‌لی به ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت: "35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژێكی هه‌ینیدا زیاتر له 50 كتێبم ده‌فرۆشت، به‌ڵام ئێستا له پێنج كتێب زیاتر نافرۆشم".
رۆژانێك له رۆشنبیری عه‌ره‌بیدا وته‌یه‌ك باو بوو كه ده‌یوت "قاهیره ده‌نووسێت، به‌یروت چاپ ده‌كات، به‌غداش ده‌خوێنێته‌وه". ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌رفراوان له میسر له ماوه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو و دواتریشدا، زۆربوونی چاپخانه‌كان له لوبنان كه شانازی به ئازادییه زۆره‌كه‌یه‌وه ده‌كرد، و كولتووری عێراقییه‌كان و حه‌زیان بۆ خوێندنه‌وه، به‌ڵام له‌مڕۆدا ئه‌م وته‌یه بووه به یاده‌وه‌ری.
له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ی كه نزیكه‌ی 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناوی شاعیری سه‌ده‌ی ده‌یه‌م "ئه‌بو ته‌یب ئه‌لموته‌نه‌بی" لێنراوه، ده‌یان كۆشكی كتێب هه‌ن كه پڕن له كتێبی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، ئه‌مه‌ش له نزیك كافێ و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیران.
به‌شێك له‌و كۆشكانه تابلۆی "كتێب به 1000 دینار" (كه‌متر له یه‌ك دۆلار)یان له‌سه‌ر دانراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ راكێشانی كڕیاران، به‌ڵام بێ سووده. هه‌ندێك له رێبواران ته‌نها وێنه‌ی كۆشكه‌كان و كتێبه‌كان ده‌گرن.
به‌شێك له‌و كتێبانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌م دواییه چاپكراون و باس له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی سه‌دام حسێن و رووخانی دوای له‌شكركێشی ئه‌مریكا له ساڵی 2003، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی گشتی، یۆگا، فه‌له‌كناسی، كشتوكاڵ، هونه‌ر، ئیسلام، ده‌روونناسی، فه‌لسه‌فه، شوێنه‌وارناسی ده‌كه‌ن، تۆز دایپۆشیون.
هه‌ندێكی تریش زه‌رد و كاڵ بوونه‌ته‌وه، له‌وانه دیوانه شیعرییه‌كانی سه‌رده‌می عه‌باسی، وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌بو نه‌واس، كه شه‌قامێكی دیكه‌ی به‌غدا به ناویه‌وه ناونراوه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه چیرۆكه فۆلكلۆرییه‌كانی عێراقی، رووسی، توركی و گۆڤاری زانستی و هونه‌ری كۆن كه به‌رگه‌كانیان كاڵ بووه‌ته‌وه یان دڕاون.
عه‌لی ده‌ڵێ له نێو ئه‌و كتێبه ده‌گمه‌نانه‌ی كه مرۆڤ له شه‌قامی موته‌نه‌بی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، كتێبی پیرۆزی "گه‌نجینه‌ی گه‌وره" هه‌یه كه سابئه‌ی مه‌ندائییه‌كان كه كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی و خاوه‌ن زمانی خۆیانن و به پله‌ی یه‌كه‌م له عێراق و ئێران‌دا ده‌بینرێن، شوێنی كه‌وتوون.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵه ده‌ڵێت كه "به‌زه‌ییم به خۆمدا دێته‌وه، چونكه له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا هیچ قازانجێكم نییه"، به‌ڵام پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كه‌ی، چونكه "ڕاهاتووه له‌سه‌ر فرۆشتنی كتێبه‌كان و بینینی هاوڕێ كۆنه‌كانی كه سه‌ردانی موته‌نه‌بی ده‌كه‌ن".
ئه‌و ماته‌مینی بۆ مه‌رگی "داهێنان" ده‌گێڕێت، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هۆكاره‌كانی ئه‌م كاره "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كتێب و بڵاوبوونه‌وه‌ی سۆشیال میدیایه".
"ئاسانتر و خێرایه"
به‌پێی گێڕانه‌وه مێژووییه‌كان، نزیكه‌ی 5000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسین بۆ یه‌كه‌مجار له باشووری عێراق ده‌ركه‌وت، له شاری دێرینی ئوروك كه ئێستا به وه‌ركا ناسراوه و ده‌كه‌وێته پارێزگای موسه‌ننا.
عیسا عه‌دنانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ره، ده‌ڵێت: "چیتر وه‌ك جاران حه‌زم له خوێندنه‌وه‌ی رۆمان و كتێبی فه‌لسه‌فه نییه، "چونكه "عاشقی خێرایی و به‌كورتی بووین".
ئه‌و پێی وایه بۆ نموونه ده‌ستگه‌یشتن به كتێبه‌كان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی، "ئاسانتر و خێراتره" له گه‌ڕان به‌دوای كتێبه‌كاندا له شه‌قامی موته‌نه‌بی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ململانێیانه‌ی كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه بۆ ده‌یان ساڵه عێراقی گرتۆته‌وه، شه‌قامی موته‌نه‌بی له‌گه‌ڵ كتێبفرۆش و كافێیه‌كانیدا به زیندوویی ماوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ساڵی 2007دا كه بووه هۆی كوژرانی 30 كه‌س و وێرانكردنی دوكان و كتێبفرۆشه مێژووییه‌كان.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و شه‌قامه كیلۆمه‌ترییه كه ده‌چێته یه‌كێك له كه‌ناره‌كانی رووباری دیجله، نۆژه‌نكرایه‌وه. په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی موته‌نه‌بی له‌وێ دانراوه، كه دێڕێك له شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی له‌ژێردا نووسراوه: "أنا الژی نڤر اڵ‌عمی إلی أدبی، وأسمعت كلماتی من به صمم" به‌واتای "من ئه‌و كه‌سه‌م كه نابینا‌كان ده‌توانن شیعره‌كانم ببینن، و نابیستاكان گوێ له قسه‌كانم بگرن".
عه‌بدوڵا عه‌بدولعه‌زیمی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، كه له شه‌قامی موته‌نه‌بی كتێبخانه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئاماژه به "كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاو" له ژماره‌ی خوێنه‌ران و كڕیاران ده‌كات.
ئه‌و گه‌نجه كه له ئینستاگرام بانگه‌شه بۆ كتێبه‌كانی كتێبخانه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌ڵێت: "هه‌ندێكجار قازانجه‌كان كه‌من، هه‌ندێكجاریش هه‌ر نییه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و گه‌نجه پێیوایه كه "ماڵێك كه كتێبخانه‌ی تێدا نه‌بێت خه‌یاڵ و داهێنان و نوێبوونه‌وه‌ی تێدا نییه".
حاكم ئه‌لشه‌مه‌ری نووسه‌ر ده‌ڵێت كه به‌هۆی دابه‌زینی خواستی گرنگیدان به كتێب، ده‌ستیكردووه به دابه‌شكردنی نوێترین كتێبی "به‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان به بێ به‌رامبه‌ر".
له كافێیه‌كدا كه رۆشنبیرانی شاره جیاوازه‌كانی عێراق له ده‌وری چایه‌ك كۆده‌بنه‌وه بۆ گفتووگۆكردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت و شیعر، ئیسماعیل ئه‌لبه‌یاتی پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه "له ئێستادا له شه‌قامی موته‌نه‌بی خواست له‌سه‌ر كتێب نییه"، هه‌رچه‌نده "به نرخێكی هه‌رزان" ده‌فرۆشرێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌و كه‌سه حه‌فتا ساڵه كه به‌وته‌ی خۆی له ژیانیدا زیاتر له ٥٠٠ كتێبی خوێندووه‌ته‌وه، هێشتا هه‌وڵده‌دات "هه‌ر كتێبێك، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ناونیشانه‌كه‌ی بێت" بكڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی خولیای خوێندنه‌وه‌ی تێر بكات و پشتگیری له كتێبفرۆشه‌كان بكات.
ئه‌و پیاوه كه 40 ساڵ له زانكۆی به‌غدا وانه‌ی مێژووی وتووه‌ته‌وه، پێیوایه كه ئه‌مڕۆ جیهان "دۆخێكی هاوشێوه‌ی حاڵه‌تی ئالووده‌بووی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كاتێك ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات... ئه‌گه‌ر ئینته‌رنێتیان له‌ده‌ست بده‌ن، وه‌ك ئه‌وه وایه بمرن".
AM:10:06:11/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت