وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری قوربانیانی رووداوی وه‌رگه‌ڕانی پاسه‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2026، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی 21 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و 19 برینداری رووداوی هاتووچۆكه‌ی رێگای زیقار – به‌سره‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان زیاره‌تكارانی ئێرانین.
ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له‌سه‌ر رێگای زیقار- به‌سره 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 19 كه‌سیش برینداربوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌نێو قوربانییه‌كان و برینداره‌كاندا ژماره‌یه‌ك زیاره‌تكاری ئێرانی هه‌ن".
راشیگه‌یاند كه عه‌بدولحسێن ئه‌لموسه‌وی وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه په‌یوه‌ندیداره‌كان داوه به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له رووداوی پاسه‌كه‌دا برینداربوون.
PM:07:37:07/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت