فوئاد حسێن: ئەگەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق هەڵنەوەشێتەوە كارەسات روومان تێدەكات
وێستگهنیوز-
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرای كردووە، ئەگەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق هەڵنەوەشێتەوە كارەسات روو لە عێراق دەكات.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە رایگەیاند، "ئەمریكا سوورە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكانی عێراق، ئێمەش بەرژەوەندی زۆرمان لەگەڵ ئەمریكییەكان هەیە و ئەگەر هەڵوێست لە دژمان وەربگرن كاریگەرییەكی زۆر نەرێنی دەبێت لەسەرمان".
وتيشى، "ئێمە پێویستمان بە لایەنی ئەمریكی هەیە و ئەوانيش پێیان وایە چەكی موقاوەمە دژ بە ئەمریكا و وڵاتانى كەنداوە و هیچ نەرمی نواندنێك بۆ ئەم بابەتە لەلایەن ئەمریكاوە نییە".
دووپاتیشیكردەوە، "ئەمریكییەكان بەئاشكرا پێیان وتووین كە دەبێت گرووپە چەكدارەكانی عێراق هەڵبووشێنەوە و چاوەڕوانی سەرۆك وەزیرانی عێراقین بزانين چۆن ئەم بابەتە چارەسەر دەكەن و ئەگەر داواكارییەكەی ئەمریكا جێبەجێ نەكەین كارەسات لە عێراق روودەدات".
PM:11:07:06/06/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت