تۆم باراك: راده‌ستكردنی چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیە له پرۆسه‌ی بنیاتنانی عێراق
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2026 تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه كرد كه عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری، پیرۆزباییشی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێن له پرۆسه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی عێراق.
باراك له پلاتفۆڕمی "X" نووسیویه‌تی: "ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه بۆ پێشه‌وه و سه‌ره‌تایه‌كه بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كی نوێ له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری نیشتمانی و چه‌سپاندنی سه‌قامگیرییه‌كی هه‌میشه‌یی و كردنه‌وه‌ی ئاسۆكان بۆ بوذانةوةيةكي نوێی نیشتمانی".
نوێنه‌ری ئه‌مریكا ستایشی ئه‌و گروپانه‌ی كرد كه بڕیاریان دا چه‌كه‌كانیان راده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق بكه‌ن و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به بڕیارێكی مه‌بده‌ئی گرنگ زانی كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی رژێم و سه‌قامگیری و پاڵپشتیكردنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
باراك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه متمانه به عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران له‌جێی خۆیدایه و راشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست هاتووه ته‌نها سه‌ره‌تایه.
ئه‌و وتانه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه عێراق جموجوڵێكی سیاسی و ئه‌منی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت سه‌باره‌ت به پرسی بوونی چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا و ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان به ئامانجی پته‌وكردنی دامه‌زراوه ئه‌منی و ئیدارییه‌كان.
PM:11:44:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت