"ده‌ست به‌سه‌ر 10 ملیۆن دۆلار و 40 موڵكی به‌رپرسێكی باڵادا گیرا"
وێستگه‌نیوز –
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ناوه‌ندی له به‌غدا، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانێكی خه‌یاڵی بریكاری پێشوی وه‌زیری نه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت، كه 40 خان‌و و زه‌وی و پتر له 10 ملیۆن دۆلاری كاش و بڕێكی زۆر زێڕ و چه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له دۆسیه‌ی عه‌دنان جومه‌یلی بریكاری وه‌زیری نه‌وت و هاوكاره‌كانی، رێوشوێنی یاسایی به‌رفراوان گیرایه‌به‌ر و بووه‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك پاره و موڵكی خۆی و كه‌سانی په‌یوه‌ست به‌و دۆسیه‌یه".
روونیشیكرده‌وه كه "دوای رێكاره سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه تا ئێستا ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی 40 موڵك له پارێزگاكانی به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌ولێردا گیراوه، جگه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی نه‌ختینه‌یی به بڕی نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و 3 ملیار دیناری عێراقی، هه‌روه‌ها خشڵ و زێڕێكی زۆر كه به نزیكه‌ی 1.5 كیلۆگرام مه‌زه‌نده ده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه كه "هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌كی سووك و مامناوه‌ندیدا گیراوه".
"لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئاشكراكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و تاوانه‌وه".
رۆژی شه‌ممه عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری وه‌زیری نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵاوگه‌ی بێجی، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركرا؛ ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی نوێی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
مسته‌فا سه‌ند، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و جومه‌یلی وه‌ك "حوتی نه‌وت" و "دابینكه‌ری پاره بۆ حزبه‌كان" ناوبرد. سه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌م به‌رپرسه تۆمه‌تباره به داڕشتنی چیرۆكی "ته‌قاندنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی به درۆن" بۆ داپۆشینی كاره نایاساییه‌كانی.
PM:08:37:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت