لە سێیەم رۆژی جەژندا لە پارێزگای سەڵاحەدین 13 کەس خنکان
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری تکریتی پارێزگای سەڵاحەدین 13 کەس خنکان کە ژن و منداڵن.
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئایاری 2026، میدیا عیراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەك لە تەندروستیی سەڵاحەدینەوە بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەی مەحزم لە باکووری شاری تکریت لە پارێزگای سەڵاحەدین، چەند ژن و منداڵێک كەوتوونەتە ناو ڕووباری دیجلەوەو چەند کەسێک هەوڵی ڕزگارکردنیان داون، بەڵام بەشێک لەوانیش لە ئاوەکەدا خنكاون.
بەپێی زانیاریيە سەرەتاییەکان، لە رووداوەكەدا 13 کەس خنكاون كە ئەندامی دوو خێزانی بەغدان و دانیشتووی تکریت و گوندەکانی ناوچەی مەحزمن.
PM:09:08:29/05/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت