راوێژكارێكی زه‌یدی: عێراق گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت
وێستگه‌نیوز –
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیران داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه فه‌لسه‌فه‌ی خۆی وه‌ك دابه‌شكه‌ری مووچه بگۆڕێت، ده‌شڵێت: "عێراق گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)ی راگه‌یاند كه "دانانی وه‌زیری دارایی له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه وه‌ك جێگری خۆی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئابووری، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و حكومه‌تی نوێ، وه‌زاره‌تی دارایی وه‌زاره‌تێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو وه‌زاره‌تێكی سه‌روه‌رییه كه به‌رپرسه له پلاندانان و بنیاتنانی ئایندهی ئابووری عێراق و كه‌شی هاوبه‌شی نێوان ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌نجومه‌نی ئابووری ژووری ئاماده‌كاری سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانه، ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی دارایی‌ش له‌پاڵ سیاسه‌ته‌كانی دیكه‌دا رۆڵی ئابووری خۆی ده‌گێڕێت”.
ئه‌و راوێژكاره ده‌ڵێت: "گۆڕانكارییه‌كی دامه‌زراوه‌یی هه‌یه به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌ی نوێی ده‌وڵه‌ت، كه وه‌زاره‌تی دارایی رۆڵی پێشه‌نگ ده‌گێڕێت له گۆڕینی فه‌لسه‌فه‌ی سیسته‌می ئابووری و دروستكردنی هاوبه‌شی نێوان ده‌وڵه‌ت و بازاڕ”.
وتیشی: "عێراق گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه پلانێكی درێژخایه‌ن ئاماده‌بكات و رۆڵی خۆی له ته‌نها دابه‌شكه‌ری مووچه و كرێ و ئه‌مین سندوقه‌وه بگۆڕێت بۆ وه‌زاره‌تێك كه فه‌لسه‌فه‌كه‌ی و نه‌گۆڕ و گۆڕاوه‌كانی دۆخی ئابووری له چوارچێوه‌ی دیدگای عێراق 2035 ده‌گۆڕێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پلانی بۆ داناوه و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌دات له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئابووریدا ئه‌نجام ده‌درێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه ناوازه‌یه‌ی عێراق تووشی ده‌بێت، بووه‌ته میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌رجانه. هه‌وڵده‌ده‌ین له میكانیزمێكه‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بارودۆخه سه‌خته‌كان بیگۆڕین بۆ میكانیزمێك بۆ داڕشتن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كان بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ئابووری عێراق".
وتیشی: "جێبه‌جێكردنه‌كه به‌رفراوانه و له ده‌سته‌ی باڵای وردبینی فیدراڵیه‌وه ده‌ستپێده‌كات و درێژده‌بێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك پیشه‌سازی و كشتوكاڵ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی بازاڕه داراییه‌كان".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هاوڵاتی ئامانجی سه‌ره‌كی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و باشتركردنی ئاستی ژیان و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌خته‌وه‌ری تاكی عێراقیه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "بانكی ناوه‌ندی عێراق سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه و له كاره‌كانیدا رێنمایی له حكومه‌ت وه‌رناگرێت، به‌ڵام له ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئابوورییه‌وه هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، كه وه‌زیری دارایی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راشیگه‌یاند كه "ئه‌نجومه‌نێك هه‌یه بۆ سه‌قامگیری ئابووری و دراوی و دارایی كه تێیدا باس له پرسه ئابوورییه‌كان ده‌كرێت و هه‌موو وه‌زاره‌ته ئابوورییه‌كان ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ن".
دوێنێ سێشه‌ممه عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به دانانی فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق وه‌ك جێگری خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئابووری، له‌كاتێكدا له كابینه‌ی پێشودا ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن فوئاد حسێن به‌ڕێوه‌ده‌برا.
PM:09:28:27/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت