وەزیری دارایی عێراق بە جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری راسپێردرا
وێستگەنیوز-
بەپێی فەرمانێکی دیوانی کە لە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە
دەرچووە، وەزیری دارایی فیدراڵ، فالح ساری عەبداشی، بە جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری راسپێردرا.
لە کابینەی پێشوو ئەو پۆستە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
لە دەقی فەرمانێکی دیوانیدا کە لە 18ـی ئایاری 2026 دەرچووە
و ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی 78 لە دەستوور
و ماددەی 20/ بڕگەی یەکەم، لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 2ـی ساڵی
2019ی هەموارکراو، بڕیاردرا بە "راسپاردنی وەزیری دارایی فالح ساری عەبداشی وەک
جێگری ئێمە لە سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی وزاری بۆ کاروباری ئابووری."
هەر بەپێی نووسراوەکە کە لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی
وەزیرانەوە واژۆ کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم فەرمانە لە رێککەوتی دەرچوونیەوە
دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کارگێڕی و بەهێزکردنی
دۆسیەی ئابووری و دارایی حکوومەتدایە بۆ قۆناغی داهاتوو.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە کابینەی ڕابردووی سودانی، د.فوئاد
حوسێن وەزیری دەرەوە لە پشکی پارتی، جێگری سەرۆکی ئەم ئەنجومەنە بوو، کە پەیوەستە
بە بڕیارە ئابورییە ستراتیژیەکان.
AM:11:07:26/05/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت