"سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه له وێستگه‌نیوزه‌وه باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات"
وێستگه‌نیوز – محه‌مه‌د فاتیح
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه ئاشكرای كردووه كه میكانیزمێكی ژیرانه داده‌نێن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت: "سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
ره‌حیم عبودی، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم به وێستگه‌نیوزی وت كه "سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كاریگه‌ری زۆر گرنگ و گه‌وره‌ی ده‌بێت و ده‌بێته‌هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی، "چاوپێكه‌وتنه‌كانی مه‌سرور بارزانی جۆرێك له سازشكردن و لێكتێگه‌یشتن و دانانی بنه‌ماكانی له‌خۆگرتبوو، هه‌روه‌ها به‌چڕی باسی په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز و چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له به سیاسه‌تكردنی كراوه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی لای ره‌وتی حیكمه‌یه به ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی ده‌پارێزین و بڕیاری ژیرانه ده‌ده‌ین و هاوپه‌یمانێتی كورد له‌به‌رچاو ده‌گرین".
سه‌ركرده‌كه‌ی ره‌وتی حیكمه ده‌شڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌یه له ده‌وڵه‌تی عێراق و گه‌لی كورد و سه‌ركرده‌كانی كورد و حزبه كوردییه‌كانیش ڕۆڵێكی زۆر چالاكیان هه‌یه له به‌شداریكردن له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی عێراق و به‌دوای چاره‌سه‌رێكی ریشه‌ییدا ده‌گه‌ڕێین بۆ كێشه‌كانی نێوانمان".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی حیكمه له درێژه‌ی قسه‌كانی بۆ وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند كه "چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بووه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی له‌دوای جه‌ژنی قوربان ده‌رده‌كه‌وێت له ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌درێن له پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
PM:07:49:25/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 44
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت