لە تەقینەوەیەکدا ئەندامێکی حەشدی شەعبی کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون


وێستگەنیوز-

دەستەی حەشی شەعبی ئاشکرایدەکات، بەهۆی تەقینەوەی گولـلـە هاوەنێک لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین ئەندامیکیان کوژرا و سێی دیکەش بریندارن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئایاری 2026، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، "یەکێک لە چەکدارەکانیان بەناوی ستار جەبار عەبادی لە ئەنجامی تەقینەوەی گولـلـە هاوەنێک لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین کوژرا".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە میدیای ناوخۆی گوتووە، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە چەکدارەکان خەریکی پاککردنەوەی زەوی یەکێک لە تاوەرەکانی پاسەوانی و سووتاندنی چیمەنی بنکەکە بوون، کە هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی تێدایە، ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی سێ چەکداری دیکە، کە یەکێکیان بەهۆی برینداربوونی سەریەوە باری تەندروستی ناجێگیرە.


AM:11:04:25/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت