موقته‌دا سه‌در داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی زه‌یدی ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئایاری 2026 موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی نیشتمانی شیعه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام دا و پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی لێ‌كرد و داوای لێ‌كرد هه‌ڵوێستێكی توندی هه‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له وڵات‌دا.
نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام داوه و و پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومه‌تی لێكردووه و داوای لێكردووه سه‌روه‌ری وڵات بپارێزێت و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان باشتر بكات".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، موقته‌دا سه‌در داوای له زه‌یدی كردووه "به‌توندی به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی بێته‌وه سامانی وڵات بپارێزێت و ژیانێكی شایسته بۆ گه‌لی عێراق فه‌راهه‌م بكات له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و پاراستنی مافه‌كانیان".
PM:05:05:17/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت