عەلی زەیدی: پابەندین بە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی دەستی دیکتاتۆریەت
سەرۆک وەزیرانی عێراق
لە رۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، بەڵێنی هێنانەدی دادپەروەریی بۆ کەسوکاری
قوربانییانی دەستی رژێمی پێشوو و رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی
ئایاری 2026، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند، لە رۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا یادی
قوربانییە گەورەکانی رۆڵەکانی گەل بە سەرجەم پێکهاتەکانەوە دەکەنەوە.
سەرۆکوەزیران ئاماژەی
بەوە دا، گەلی عێراق لە رابردوودا رووبەڕووی دڕندانەترین جۆرەکانی کوشتن و ئەشکەنجەدان
بووەتەوە لەسەر دەستی رژێمی دیکتاتۆریی رووخاو.
روونیشی کردەوە، ئەوان
پابەندن بە قەرەبووکردنەوە و هێنانەدی دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانییان، چ ئەوانەی
لەسەر دەستی دیکتاتۆریەتی رووخاو شەهید بوون، یان ئەوانەی لەلایەن پاشماوەکانیانەوە
کرانە ئامانج لە چوارچێوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا.
PM:12:32:17/05/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت