وەزیری نەوتی عێراق: کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم چارەسەر دەکەین
وێستگەنیوز-
باسم محەمەد خزەیر، وه‌زیری
نوێی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، دۆسیەی نه‌وتی هەرێمی كوردستان دۆسییەكی تایبەتە و
هەمو چارەسەرێكی بۆ فەراهەم دەكەن. ده‌شڵێت، له مانگی رابردودا عێراق ته‌نیا 10
ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له‌ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه هه‌نارده كردوه.
وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق،
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، له وته‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، دیدگا و ستراتیژیی حکومەت جەخت لەسەر بونی سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکان
لە عێراق دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە زیادکردنی توانای بەرھەمھێنان، ڕاهێنانی کادیرانی
تەکنیکی و ئەندازیاری، و بنیادنانی باشترین ژێرخان بۆ کەرتەکانی نەوت.
ئەوەشی خستەڕو، عێراق
خاوەنی سەرجەم بنه‌ماكانه بۆ گەیشتن بە ئاستی پێشەنگایەتی لە بواری وزەدا، ئەوەش
بەهۆی ئەو یەدەگە گەورەیەی نەوت کە هەیەتی. ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت هەوڵدەدات سەرجەم
پارێزگاکان بکاتە پارێزگای بەرهەمهێنی نەوت بۆ بوژاندنەوەی دۆخی ئابورییان.
باسم خزه‌یر ئاماژەی
بەوەدا، دۆخی ئێستا بەهۆی شەڕی ناوچەکەوە سەختە و بوەتە هۆی داخرانی دەروازەی
باشور بۆ هەناردەکردن و وتیشی، "عێراق له مانگی نیساندا ته‌نیا 10 ملیۆن به‌رمیل
نه‌وتی له‌ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه هه‌نارده كردوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
كه عێراق به‌ر له ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئێران، له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا له كێڵگه‌كانی
باشور و ناوه‌ڕاسته‌وه زیاتر له 90 ملیۆن به‌رمیلی هه‌نارده كردوه.
وه‌زیری نوێی نه‌وت وتیشی،
لە ئێستادا بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە كەركوك و بەسرە لە ملیۆنێك و (400) هەزار
بەرمیل تێنپاپەڕێت.
باسم خزه‌یر له به‌شێكی
تری قسه‌كانیدا وتی، دۆسیەی هەرێمی كوردستان دۆسییەكی تایبەتە و هەمو چارەسەرێكی بۆ
فەراهەم دەكەین.
به‌بڕوای وه‌زیری نوێكه‌ی
نه‌وت، پێویستە پیشەسازی نەوتی لە هەرێمی كوردستان پیشەسازییەكی هاوشێوەی ناوەڕاست
و باشوری عێراق بێت. وتیشی، پشتیوانی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن
و زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز و نەوت.
هه‌روه‌ها وتیشی، پێداگری
دەكەین لەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان هاوشێوە ناوچەكانی تری عێراق بن، ئەمە پرەنسیپی
یەكسانییەو بەچڕی كاری لەسەردەكەین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد،
هەوڵدەدەین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیەوە بەرزبکاتەوە
بۆ ئەوەی بگاتە 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
PM:01:20:16/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت